زیلینسکی: سوپای ئۆکرانیا چووتە ناو خێریسۆنەوە

لڤین:

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، هێزەکانی سوپاکەی چوونەتە نێو هەرێمی خێریسۆنە و دەشڵێت، ئەو هەرێمە بە تەواوەتی لە ژێر دەستی ئۆکرانیادایە.
پاش کشانەوەی سوپای روسیا لە هەرێمی خێریسۆن کە یەکێکە لەو چوار هەرێمەی پوتین ریئفراندۆمی تێدا کردن ڤۆلۆدیمیر زییلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە تێلەگرامی فەرمی خۆیەوە ئاماژەی بەوەدا، سوپای وڵاتکەی چووەتە نێو ئەو هەرێمەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم سەرکەوتنە مێژووییە بۆ ئۆکرانیا و دەرگای دورگەی قەرەمیان بۆ دەکاتەوە و خاکەکەیان بەدەست دەهێننەوە.

شەوی رابردوو، وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، تەواوی هێزەکانیان لە شاری هەرێمی ئۆکرانیا کشاندووەتەوە بۆ لای چەپی رووباری دنیپرۆ و هیچ یەکەیەکی سەربازییان لە لای راستی رووبارەکەدا نەماوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە رۆژی ٣٠ی ٩ی ٢٠٢٢ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم لە چوار هەرێمی ئۆکرانیا، کە یەکێکیان شاری خێرسۆن بوو رایگەیاند، ئەم چوار هەرێمە بۆ هەتاهەتایە خاکی روسیان و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕیز لە یەکپارچەیی خاکی روسیا بگرێت و سەروەری وڵاتەکەی بپارێزێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button