هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران دوو گەنجی كورد ده‌ڕفێنن

لڤین:

دوو هاووڵاتی دانیشتووی سنە بە ناوەکانی ڕامیار مینبەری و فەرید مینبەری لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانه‌وه‌ ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە 21 ی 10 ی 2022 لە گەڕەکی فەیزاوای سنە دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی فەرید مینبەری و ڕامیار مینبەرییان ڕفاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری ئەم دوو هاووڵاتییە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەریانیان کردوون.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییەی خەڵکی گوندی نییەر و دانیشتووی سنە لەبەردەستدا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button