جۆرجیا میلۆنی دەبێتە یەكەم سەرۆك وەزیرانی ژن لە مێژووی ئیتاڵیادا  

لڤین:

بۆ یەكەم جار لەدوای جەنگی دووەمی جیهانی سەركردەیەكی راستڕەوی توندڕەو لەئیتاڵیا حكومەت پێكدەهێنێت.

جۆرجیا میلۆنی، سەرۆكی هاوپەیمانی برایەتی ئیتاڵیا، وەك یەكەم سەرۆك وەزیرانی ژن لە مێژووی ئیتاڵیادا بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی وڵاتەكەی راسپێردرا، بڕیاریشە لە ئەم هەفتەیەدا حكومەتی نوێ لە وڵاتەدا دەستبەكاربێت.

جۆرجیا میلۆنی لە هەڵبژاردنەكەی مانگی رابردوودا هاوپەیمانییەكی سیاسی لەگەڵ هەریەك لە سیلڤیۆ بێرلسكۆنی و ماتیۆ سالڤینی پێكهێنا، ئەو هاوپەیمانییەی پارتە راستڕەوەكان توانی سەركەوتنێكی مێژوویی بەدەستبهێنێت و لە كۆی 400 كورسی پەرلەمان، 237 كورسییان بەدەستهێنا.

سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت سەركردەیەكی راستڕەوی توندڕەوی ئیتاڵیایە، دژی هێرشەكانی ڕوسیا پشتیوانیەكی سەرسەختی حكومەتی ئۆكرانیا دەكات، بەپێچەوانەوە سیلڤیۆ بێرلسكۆنی و ماتیۆ سالڤینی هاوپەیمانی سەرسامی سیاسەتەكانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی ڕوسیان، ئەمەش جیاوازی سەرەكی بۆ چوونەكانیانە و پێدەچێت لەداهاتوودا كێشە بۆ هاوپەیمانێتیەكەیان دروست بكات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button