ئێران هێرش دەکاتە سەر ئەمریکا

لڤین:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا بە پێشینەی ڕەشی خۆی لە بواری مافی مرۆڤ چۆن دەوێرێت ئامۆژگاری جیهان دەکات، لەکاتێکدا پۆلیسى ئەو وڵاتە لەماوەى نۆ مانگدا ٧٣٠ هاوڵاتى ڕەشپێستى ناوچە جیاوازەکانى ئەمریکایان کوشتووە.

ئاژانسى هەواڵى میهر لەزارى ناسر کەنعانى، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردووتەوە، ئەمریکا بە پێشینەی ڕەشی خۆی لە بواری مافی مرۆڤ چۆن دەوێرێت ئامۆژگاری جیهان دەکات.

ناسر کەنعانى وتوشیەتى، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا دەبێ لەبیری بێت، کە پۆلیسى وڵاتەکەى تەنها لە نۆ مانگدا ٧٣٠ کەسی ڕەش پێستی بە فیشەک لەناوچە جیاوازەکانى ئەمریکا کوشتووە.

ئەوەش دواى ئەوەدێت، ئەنتۆنى بلیکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بەهۆى کوشتنى ژینا ئەمینى، لەلایەن پۆلیسى ئێرانەوە لە تویتێکدا هێرشى توندى کردە سەر دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە و بەپێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ تاوانبارى کردن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button