لە ئۆکرانیا زیاتر لە 400 تەرم لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا دۆزرانەوە
لڤین:
بەرپرسانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند، 447 تەرمیان لە یەکێک لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شاری ئیزیۆم کە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی ڕوسیا بوو دۆزیوەتەوە و شوێنەواری ئەشکەنجەشیان پێوە دیارە.
بەرپرسانی ئۆکرانیا ڕاشیانگەیاند، لەو 447 تەرمەی لەناو گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا دۆزیویانەتەوە 425 دانەیان هاوڵاتی سڤیلن کە لەناویاندا منداڵ و ژن هەن.
باسیان لەوەشکرد، بەشێک لەو جەستانەی دۆزیویانەتەوە دەست و قاچیان بەستراون و سوپای ڕوسیا و میلیشیاکانی نزیک لەو کوشتویانن و خستونیانەتە ئەو گۆڕەبەکۆمەڵەوە.
ئۆکرانیا ڕوسیا بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەکات و ڕاپۆرتێکی ئاڕاستەی لیژنەی مافەکانی مرۆڤی بە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەی لەناوچەکانی ژێردەسەلاتی ڕوسیا ئەنجامدراون.