كه‌ریم عه‌لی: تا ئێستا یه‌ك لیتر نه‌وت بۆ سلێمانی نه‌هاتووه
لڤین:
سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو بڕیار وابوو کە یەك بەرمیل نەوت بۆ هەموو ماڵێك دابین بكرێت، كەچی تەنیا ٣٠٪ـی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان نەوتی سپییان وەرگرتووە.
كه‌ریم عه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ساڵی رابردوو تەنها لە ٣٠٪ هاووڵاتییان نەوتیان وەرگرتوە و بۆ ئەمساڵ تائێستا دیارنیە کەی نەوت دابەشدەکرێت و نرخەکەی چەند دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئه‌مساڵ به‌ڵێنێك دراوه كه ١٥ ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی ره‌وانه‌ی سلێمانی بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا یه‌ك لیتر نه‌وت نه‌هاتووه.
ناوبراو دەشڵێت: “ساڵی رابردووش به‌ڵێن درا كه هه‌ر ماڵێك یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی پێده‌درێت و وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان وتی خۆم سه‌ردانی ماڵه‌كان ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو كه‌مترین نه‌وت دابه‌شكرا، بۆیه به‌ڵێنه‌كان بۆنی ئه‌وه‌یان لێ ناكرێت به ده‌ردی ساڵانی رابردوو نه‌چن”