ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان ئاشكرا دەبێت
لڤین:
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، له عێراق رێژه‌ى هه‌ژارى به‌رزه و ده‌شڵێت: “رێژه‌ى هه‌ژارى له هه‌رێمى كوردستان 12%یه”.
عه‌بدولزه‌هره هینداوى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ى ئاب، رایگه‌یاند، “له عێراق رێژه‌ى هه‌ژارى 31%یه و ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش په‌یوه‌ندى به بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه هه‌یه”.
له‌باره‌ى رێژه‌ى هه‌ژارى له هه‌رێمى كوردستان وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “له هه‌رێمى كوردستان رێژه‌ى هه‌ژارى 12%یه و به به‌راورد به پارێزگاكانى خواروو ناوه‌ڕاستى عێراق كه‌متره”.
به وته‌ى عه‌بدولزه‌هره هینداوى، “رێژه‌ى هه‌ژارى له كه‌ركوك 41%یه”.
به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى هه‌ژارى له عێراق بۆ 31%یه له‌كاتێكدایه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له جیهاندا داهاتى مانگانه‌ى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردووه.