وەزیری بازرگانی هەرێم: خۆراک ھەرزان دەبێت

لڤین:

وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، نرخی کەلوپەلی خۆراک بەرەو ھەرزانبوونە بەھۆی چەند ھۆکارێک، ھاوکات کۆگاکانیشمان ئێستا بەجۆرێک پڕبوون لە خۆراک شوێنی خۆراکی دیکەمان نیە، بۆیە خۆراک بەرەو ھەرزان بوونە.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند “لەمەودوا ئارد و گەنم و خۆراک ھەرزان دەبێت، ئەمەش بەھۆی رێککەوتنی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا کە ئەوە کاریگەری لەسەر نرخەکان ھەبووە و ھێوربوونەوەی دۆخەکەش کاریگەری ھەبووە و ئەو ماددە خۆراکیانەی مانگانەش دەدرێت ئێستا بەردەوام دابەش دەکرێت و تا ئێستا شەش وەجبە دابەشکراوە و بەشێکی وەجبەی حەوتەمیش ھاتووە ئەوەش کاریگەری لەسەر نرخی کەلوپەل لە بازاڕ ھەیە”.

کەمال موسلیم وتیشی: “ھەڵگرتنی ڕسوماتی گومرگی لەسەر کەلوپەلی خۆراک کاریگەری ھەبووە و رێگەی گرت لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و تا مانگی نۆ بەردەوام دەبێت و دواتریش بەپێی پێویست حکوومەت بڕیاری لێدەدات”.

موسلیم باسی لەوەشکرد: “نرخی کەلوپەل ھەرزان بووە و تا ئێستاش کۆگاکانی ئێمە لە ھەموو شارەکان ھێندە پڕبووە کە شوێنمان نەماوە بۆ خۆراک، بۆیە خۆراکێکی زۆر ھاتووە

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button