لە شاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلیک بۆردومان کرا

لڤین:

لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان  ئۆتۆمبێلێک بۆردوومان کرا، بەو هۆیەوە تەقییەوە و شەهید و برینداری لیکەوتەوە.

لە گەڕەکی سەناعەی شاری قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی ئۆتۆمبیلێکیان کرد، بەو هۆیەوە تەقییەوە بە گوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان شەهید و بریندار هەیە.

ئاژانسی هاوار نیوز ڕایانگەیاندووە، ڕووداوەکە لە بەرەی ڕۆژهەڵاتی قامیشلۆ ڕوویداوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە نزیک بەنزینخانەی حەسکۆ لە گەڕەکی سەناعەی شاری قامیشلۆ بۆردوومانی کردووە لە ئەنجامدا شەهید و بریندار هەیە.

تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە بارەی شەهید و بریندارەکان ئاشکرا نەکراوە و هێزە ئەمنیەکانیش گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button