مالیكی پەیامێكی دەنگی ئاڕاستەی خۆپیشاندەران دەكات

لڤین:

نوری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا داوا لە خۆپیشاندەرانی چوارچێوەی هەمانگی دەكات نەچنە ناو ناوچەی سەوزو لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانیشدا پێكداهەڵنەپژێن.

نوری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا، كەمێك لەمەوبەر لە پەیامێكی دەنگیدا بۆ خۆپیشاندەران رایگەیاند، خۆپیشاندانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ “بەرگریكردن لە دەوڵەت و دامەزراوەكانی و دەستورە.”

وتیشی”نامانەوێت لە خۆپیشاندانەكەتانەوە هیچ پێشێلێكی دەستوریی و هیچ دەستدرێژییەك بۆ سەر دامەزراوەكانی دەوڵەت هەبێت.”

هەروەها راشیگەیاندوە”تكاتان لێدەكەم كە ئەمە تكای برایانیشمە لە چوارچێوەی هەماهەنگی كە لە پردەكەوە(پردی هەڵواسراو) بەرەو ناوچەی سەوز نەپەڕنەوەو نەچنە ناوچەی سەوزو بەهیچ شێوەیەكیش لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا پێكداهەڵمەپژێن.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button