چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رێنماییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان بڵاوكرده‌وه
لڤین:
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رێنماییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، خۆپیشاندانه‌كه کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ده‌ستپێده‌كات و هه‌موان ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن، ئامانجی خۆپیشاندانەكه‌ش بەرگریکردنە لە دەوڵەت و شەرعییەتی و دامەزراوە دەستورییەکان.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕێنمایی بۆ لایەنگرانی خۆی لەسەر خۆپیشاندانەکان بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، خۆپیشاندانه‌كه كاتژمێر 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات و بانگه‌وازه‌كه گشتیه و هه‌مو گه‌لانی عێراق ده‌توانن به‌شداری تیایدا بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئامانجی خۆپیشاندانەکه بەرگریکردنە لە دەوڵەت و شەرعییەتی و دامەزراوە دەستورییەکانی و پرۆسەی دیموکراسی و ئاڕاستەی هیچ گروپ و كه‌سێكی دیاریكراو نیه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ لایه‌نگرانی ده‌ڵێت، “چونەژورەوە بۆ ناوچەی سەوز قەدەغەیە و پێویسته هاوکاری تەواوی دەزگا ئەمنییەکان بكه‌ن و پێویسته تەنیا هەڵگری ئاڵای عێراق و ئاڵاکانی حوسەینی و خێڵە بەڕێزەکان به‌رزبكرێنه‌وه و نه‌كه‌ونه دوای ئه‌و دەنگۆیانەوە دروشم دژی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت ده‌ڵێنه‌وه”.
30ی (ته‌موز/7)ی ئه‌مساڵ لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در جارێكی دیكه خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردوه و بەربەستی کۆنکرێتیه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزیان لابرد و چونە ناو ناوچەی سەوزەوە، کە باڵەخانەکانی حکومەت و په‌رله‌مان و بارەگای نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و زۆرینه‌ی ناوه‌نده دیلپۆماسییه‌كانی تیایه.
دوای ئه‌و خۆپیشاندانه‌ش چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە لایەنگرانی کرد کە “بە شێوەیەکی ئاشتیانە خۆپیشاندان بکەن” بۆ بەرگریکردن لە “دەوڵەت و دامەزراوەکانی” لەکاتێکدا لایەنگرانی رەوتی سەدر لە ناوچەی سەوز خۆپیشاندانیان دەکرد، بەڵام چوارچێوەکە خۆپیشاندانەکانی دواخست.