خامنەیی: هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە زیانی تورکیایە

لڤین:

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی: هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی بۆ سەر باکووری سووریا (ڕۆژئاوای کوردستان)بەدڵنیاییەوە لە زیانی تورکیا، سووریا و هەموو ناوچەکە و لە سوودی تیرۆریستەکان دەبێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی مهیری ئێران ، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیدار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و شاندی هاوڕێی بە جەخت لەسەر پێداویستی بەرز کردنەوەی هاوکارییەکانی دوو وڵات بەتایبەتی هاوکاری بازرگانی، ئیسرائیلی هۆکاری سەرەکی دروست کردنی کێشەکانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی هێنایە ئەژمار و بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل ناتوانن ڕێگری بکەن لە جووڵەی فەلەستینییەکان، سەبارەت بە پرسی سووریا وتی: پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا زۆر گرینگە و هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی بۆ سەر باکووری سووریا (ڕۆژئاوای کوردستان)بەدڵنیاییەوە لە زیانی تورکیا، سووریا و هەموو ناوچەکە و لە بەرژەوەندی تیرۆریستەکان دەبێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە دەربڕینی ڕقی سەرۆک کۆماری تورکیا لە گرووپە تیرۆریستییەکان وتی: لەگەڵ تیرۆریزم هەر دەبێت دژایەتی بکرێت بەڵام هێرشی سەربازی لە سووریا لە سوودی تیرۆریستەکان دەبێت ئاڵبەت تیرۆریستەکانیش بە گووپێکی تایبەت سنووردار نابنەوە.

ڕێبەری ئێران لە وەڵام بە داواکاری سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر هاوکاری ئیران بۆ بەرەنگار بوونەویە گرووپە تیرۆریستییەکان وتی: ئێمە لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم بەدڵنیاییەوە لەگەڵتان هاوکاری دەکەین.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئاسایشی تورکیا و سنوورەکانی ئاسایشی خۆمان دەزانین بە ئاغەی ئەردۆغانی وت: ئێوەش ئاسایشی سووریا بە ئاسایشی خۆتان بزانن. پرسەکانی سووریا ئەبێ بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن و ئێران، تورکیا، سووریا و ڕووسیا بە گفتوگۆ ئەو بابەتە تەواو یەکلایی دەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button