سەرۆکی باندێک دەستگیرکرا کە لە ئێرانەوە ئافرەتی لەشفرۆشى دەهێنایە هەولێر

لڤین:

ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، سەرۆکی باندێکی بەقاچاخبردنى لەشفرۆشیان دەستگیرکردووە، کە  بۆ هەولێریان سەدان لەشفرۆشیان رەوانەی هەولێر کردووە.

بەگوێرەى هەواڵێکى ماڵپەڕی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران و میدیای فەرمی ئێران، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ژنە و ناوی’ زەهرا مەنسورییە’ و بە ناوی خوازراوی ‘سارا’کاری کردووە.

‘سارا’ ژمارەیەک تۆمەتى دیکەشى دراونەتەپاڵ کە یریتین لە: قومارکردن، فێڵکردن، بڵاوکردنەوەی کاری لەشفرۆشی و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

بەپێی هەواڵێکى پێگەى تەسنیم، دوو کەسی دیکە هاوکارییان لەگەڵ ‘زەهرا مەنسوری’ کردووە و ناویان (ع.ف) و (ک) ه، ئەو کەسانە نزیکەی هەزار ئافرەتیان لە هەولێر”فرۆشتووە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button