لڤین فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون بڵاودەکاتەوە
لڤین:
ناونووسین بۆ ئەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە دەستیپێکرد و بڕیارەکە خێزانە کەمدەرامەت و کرێچییەکان دەگرێتەوە کە پێشتر سودمەندنەبون.
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: یەکەی نیشتەجێبوون کە بۆ خێزانە کرێچی و کەمدەرامەتەکان دروست دەکرێت، دەدرێت بەو کەسانەی پێشتر یەکەی نیشتەجێبون و زەوییان وەرنەگرتەوە.
ئهمڕۆش دهستهی وهبهرهێنانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، له ئهمڕۆ ههینی (17ی حوزهیران/ یۆنیۆی 2022) تا رۆژی (2ی تهمموز/ یۆلیۆی 2022)، فۆرمهكه بهردهسته بۆ پڕكردنهوه.
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە ئێستاوە کرێنشینان دەتوانن لە ئێستاوە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون بە ئۆنلاین پڕبکەنەوە.
کلیک لێرە بکە بۆ پڕ کردنەوەی فۆڕمەکە