كەش و هەوای ٤٨ كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرایەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینی كەش و هەوای ٤٨  كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.
كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو
ئەمڕۆ 17- 6- 2022
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرای با /  لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10- 20) كم/س
ئاراستەی با /  خۆرهەڵات
مەودای بینین / ( 8 – 10 ) كم  دەبێت
پلەكانی گەرما / پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت لەسەرنەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە
سبەی 18- 6- 2022
كەش/  ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك , پلەكانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە ( 1 تــا 2 ) پلە بەرزتر دەبێت .
خێرای با /  خێرای با لەسەرخۆ دەبێت (10-20 )كم/س لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ چالاك دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگاتە سەرووی 30 كم/س دەبێتە هۆی پەیدا بوونی كەمێك تۆز
ئاراستەی با / باشور و باشوری خۆرهەڵات
مەودای بینین /  ( 7 – 9 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر  : 41
سڵێمانی : 40
دهۆك  : 40
كەركوك : 44
هەڵەبجە : 41
سۆران  : 37
راپەرین : 37
گەرمیان : 45

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button