زانیاری نوێ لەبارەی موچەی مانگی شەش لە هەرێم ئاشكرا دەکرێت

لڤین:

چاوگێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وەزارەت سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتە بۆ دابینکردنی موچەی مانگی شەش، چونکە هەوڵەکان بەو ئاراستەیەن پێش جەژن موچەی زۆربەی وەزارەتەکان دابەشبکرێت. دەشڵێت، ” لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینار لەبەردەستدایە بۆ موچەی مانگی شەش. “

ئەمڕۆ پێنجشەممە، چاوگێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەماوەی شەش رۆژی رابردوودا وەزارەت دەستی کردووە بە کۆکردنەوەی داهات بۆ موچەی مانگی شەش.

ئاماژەی بەوەشدا، هەموو هەوڵەکان بە ئاراستەی ئەوەن موچەی زۆربەی وەزارەتەکان پێش جەژن دابەشبکرێن.

چاوگەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینار لەبەردەستدا هەیە و بەگوێرەی ئەو پلانەی وەزارەت دایناوە بۆ موچەی مانگی شەش گرفتی پارە نابێت و موچە بێ هیچ کێشیەک دابەشدەکرێت.

وتیشی، وەزارەت بەردەوامە لە کۆکردنەوەی داهات بەمەبەستی تەواوکردنی موچەی مانگی شەش و ئەو پارەیەش کۆدەکرێتەوە تەنها بۆ موچەی مانگی شەشە، چونکە موچەی مانگی پێنج پێش دەستکردن بە دابەشکردنی پارەی تەواوی بۆ تەرخانکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button