کەشناسی هەرێـم: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی 17ی حوزه‌یرانی 2022 راگه‌یاند، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
له بڵاوكراوه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه: ئه‌مڕۆ ئاسمانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت، پلەکانی کەمێک بەرزتر دەبێت بە (1-2) پلە لەگەڵ دوێنێ چوارشه‌ممه.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ هه‌ینی 17ی حوزه‌یران، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەهەوری جیاجیا، لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری کەمێک بەرزبوونەوەی تۆز‌و خۆڵ هەیە. پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە بە (1-2) پلە لەگەل تۆمارەکانی رۆژی پێشوو.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئه‌مڕۆ:
هەولێر: 41
سڵێمانی: 38
دهۆک: 38
کەرکوک: 42
هەڵەبجە: 41
سۆران: 36
راپەرین: 37
گەرمیان: 43