پارتی لەدەرگای تاران دەدات

سەرتیپ جەوهەر

لەم یەك دوو رۆژە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆو كاندیدی سەرۆك كۆمار بەنوێنەرایەتی پارتی سەردانی تارانی كردووە، لە بەشێك لەكۆبونەوەكان چەند كەسێكی دیكەش بەشداربوون.
ئەو سەردانەی رێبەر بۆ دوو مەبەستی سەرەكی بووە. یەكێكیان ئەمنی بووە، ئەویدیكەیان پەیوەندی بەپرسی پێكهێنانی حكومەتی عیراقەوە هەبووەو پەیام و نامەیەكی پارتی پێبووە.
بەو سەردانەی رێبەر ئەحمەد بۆ ئێران و بڵاوبونەوەی هەواڵی دانوستان لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانیی، پێدەچێت پارتی گەڕێك دانوستان لەناوخۆو لەگەڵ دەوروبەر دەستپێبكات، بۆ گفتوگۆ لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، ئەمەش دوای ئەوەی هەوڵی هاوپەیمانێتی سێ‌ لایەنەكە (پارتی، سەدر، حەلبوسی) بۆ پێكهێنانی حكومەت، شكستی خوارد، چونكە ئێران هیچ چارەسەرێكی لەبەردەم نەهێشتنەوەو جگە لەو چارەسەرەی بەتاراندا تێدەپەڕێت.
هەروەها لەچەند رێگەیەكی جیاوازەوە ئێران هەموو دەرگاكانی پێكهێنانی حكومەتی بەرووی هاوپەیمانێتی (بارزانی، سەدر، حەلبوسی) داخست و جگە لە دەرگای تاران نەبێت. لەو چوارچێوەیە رەنگە پارتی هەوڵی خاوكردنەوەی ئەو گرژیانە بدات، چونكە لەوانەیە ئێران لەڕێگای عیراقەوە بیەوێت نوقرچی خراپ لەهەرێم بدات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button