وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیە لە بەغدا کۆدەبنەوە

لڤین:

بەگوێرەی هەواڵی میدیا ئێرانیەکان، لە داهاتوویەکی نزیکدا حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە بەغدای پایتەختی عێراق کۆدەبنەوە.

ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی و پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ڕێکەوتنی سەرەتایی لە نێوان تاران و ڕیاز کراوە، وتی کە ئەو کۆبوونەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکرێت.

کەریمی قدوسی وتی کە لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە پرسە پەیوەندیدارەکان، کردنەوەی باڵیۆزخانەکان و هەروەها چەندین پرسی دیکەی وەک یەمەن وتووێژ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button