ڕووسیا لەبارەی بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ هاتە دەنگ

لڤین:
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ وتی بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا هیچ ” جیاوازییەکی زۆر دروست ناکات ” چونکە ئەو دوو وڵاتە چەند ساڵێکی زۆرە بەشداریی لە مەشقە سەربازییەکانی هاوپەیمانێتییەکەدا دەکەن.
لاڤرۆڤ وتی ” فینلەندا و سوید و وڵاتانی دیکەی بێلایەن ماوەی چەند ساڵێکی زۆرە بەشداری مەشقە سەربازییەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆیان کردووە.”
لاڤرۆڤ وتی ” ناتۆ ناوچەکەی خۆی لەبەرچاو دەگرێت کاتێک پلان دادەنێت بۆ فراوانبوون بەرەو ڕۆژهەڵات. لەبەر ئەوە لەم ڕووەوە جیاوازییەکی زۆر دروست نابێت. بزانین ناوچەی باکووری هاوپەیمانێتیەکە چۆن بەکاردەهێندرێت.”