میدیای یەکێتی پیلانی مەسرور بەرزانی دژی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا دەکات

لڤین:
بەگوێرەی هەواڵێکی میدیای یەکێتی، سه‌رۆكی حكومه‌ت و تیمی پارتی له‌حكومه‌ت، به به‌رنامه‌و پیلان داهاتی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
پاڵپشت به رێنمایی ژماره 3 ی ساڵی 2021 ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ده‌بێت سه‌رجه‌م پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و راپه‌ڕین رسوماتی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه و سه‌رجه‌م غه‌رامه‌و رسوماتی هاورده‌كردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ولێر بده‌ن، بۆئه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆی ئه‌م ناوچانه كه‌م ببێته‌وه، ئه‌مه به‌شێكی بچوكی پیلانێكی گه‌وره‌یه.