کازمی نهێنیەک ئاشكرا دەکات

لڤین:
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، په‌رله‌مان پڕۆژه‌یاساى ئاسایشى خۆراک په‌سه‌ندبکات پێویست ناکات حکومه‌تى نوێى عێراق پێکبهێندرێت و ده‌شڵێت:” هاوپه‌یمانى رزگارى نیشتمان ده‌یانه‌وێت تاماوه‌یه‌کى نادیار ئه‌م حکومه‌ته بمێنێته‌وه”.
مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به میدیاکانى عێراقى رایگه‌یاند که پڕۆژه‌یاساى ئاسایشى خۆراک که له رێگه‌ى حکومه‌تى کاربه‌ڕیکه‌رى عێراقه‌وه پێشکه‌شى په‌رله‌مانى کردووه، مه‌به‌ست لێى ته‌رخانکردنى بڕه پاره‌یه‌که بۆ دابینکردنى پێداویستیه رۆژانه‌کانى هاوڵاتیان.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه پێویستى به 10 ترلیۆن دینار هه‌یه و حکومه‌تى ئێستاى عێراق به بڕى 35 ترلیۆن دینار ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى پێشکه‌ش به په‌رله‌مان کردووه.
کازمى ده‌شڵێت:” حکومه‌ت ده‌یه‌وێت له رێى ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌وه شایسته داراییه‌کانى جوتیارانى هه‌موو عێراق بدات و دڵنیاى بۆ فۆڕمى بایه‌عى دابین بکات و قه‌رزه‌کانى که‌رتى کاره‌با بداته‌وه و قه‌رزى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیش بداته‌وه و شایسته داراییه‌کانى پڕۆژه بچوکه‌کانیش بدات”.
هاوکات مسته‌فا کازمى ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که “هاوپه‌یمانى سێ قۆڵى ده‌یه‌وێت حکومه‌تى ئێستاى عێراق هه‌تا ماوه‌یه‌کى نادیار به‌رده‌وامبێت له کاره‌کانی.”
هاوپه‌یمانى سێ قۆڵى مه‌به‌ست له هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ى (سه‌در، حه‌لبوسى، بارزانى)یه.