خۆڵبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

لڤین:

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەر پێنج پارێزگاکەی باشووری کوردستاندا لە دوای نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 15ـی ئایارەوە ئەگەری دروستبوونی تۆز و خۆڵێکی “سووک” هەیە. بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانیش دەڵێت، کاریگەرییەکەی رۆژی 16ـی ئایار زیاتر دەبێت.

رۆژی شەممە 14-5-2022، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان لە ئێوارەی سبەینێ یەکشەممەوە کاریگەریی ئەو تەپوتۆزەی عێراقی گرتووەتەوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

ئاسۆ کەمال وتیشی، “سبەینێ کاریگەریی بەرزبوونەوەی تەپوتۆز کەم دەبێت، بەڵام رۆژی دووشەممە کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت و لە بەیانی رۆژی سێشەممە 17ـی ئایارەوە کاریگەرییەکەی لاواز دەبێت.”

بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی سەبارەت بە سەرچاوەکانی خۆڵبارین گوتی، سەرچاوەکانی لە بیابانەکانی عێراقەوە دێن. “دوو ساڵە سەرچاوەی خۆڵبارینەکان زیاتربوون، بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی سووریا و ئەو ناوچە وشکانییانەی لە سنووری پارێزگاری نەینەوا هەن، چونکە لەو ناوچانە وشکەساڵییەکی زۆریش هەبووە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button