یەکێتی: پارتی قه‌تڵوعامی کردین

لڤین:
ئه‌مڕۆ 5-5-2022، بیست و هه‌شت ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر قه‌تڵوعام كردنی هه‌ڤاڵانی كۆمیته‌ی مه‌سیفی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ئه‌نجامدرا.
حاجی مه‌سیفی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به میدیای فەرمی یەکێتی راگه‌یاند: له‌ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له‌په‌نای غافڵگیری و بێ وه‌عدی پارتی هێرشێكی ناڕه‌وایان كرده سه‌ر كۆمیته‌ی مه‌سیفی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه ئێمه میوانی ئه‌وان بوین و له‌ناو ماڵی ئه‌وان بوین، خۆشیان وه‌عدیان پێداین ئه‌گه‌ر هه‌موو كوردستان ببێته گۆمی خوێن كه‌س ناتوانێت ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر كۆمیته‌كه‌مان، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێرشێكی گه‌وره‌و ناڕه‌وایان كردینه سه‌ر كه‌بووه هۆی شه‌هیدكردنی 13 هه‌ڤاڵمان.
وتیشی: ئه‌ومه‌رگه‌ساته بۆ من و خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان و مه‌سیفییه ره‌سه‌نه‌كان و ته‌واوی یه‌كێتییه‌كان برینێكی زۆر به‌سۆیه‌و غه‌درێكی زۆر گه‌وره‌بوو، بۆیه له‌كۆتایی ده‌ڵێم نه‌عله‌ت له‌شه‌ڕی براكوژی، بژی ئاشتی و ته‌بای .