عێراق.. یەكەمین حاڵەتی مردن بە خۆڵبارین تۆمار كرا

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی عیراق یەكەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی كاریگەری خۆڵبارینەوە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-5-2022 وەزارەتی تەندروستی عیراق لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، بەهۆی خۆڵبارین یەكەمین حاڵەتی گیان لەدەستدا تۆمار كراوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە كە لە شەوی ڕابردووە تا ئێستا5 هەزار حاڵەتی تەنگە نەفەسی لە نەخۆشخانەكان تۆمار كراوە.

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی خۆڵبارین عیراق و هەرێمی كوردستانی گرتەوە بەشێوەیەك لە هەندێك ناوچە ئاستی بینینی بەڕێژەیەكی زۆر كەمبۆتەوە و لە هەندێك لە شارەكانی عیراق بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەكان بە شێوەیەكی كاتی ڕاگیرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button