یۆنان دەست بەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگری ڕووسیادا دەگرێت

لڤین:

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، پاسەوانی کەنار دەریای یۆنان ڕایگەیاند، وەکو بەشێک لە سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر ڕووسیا بەهۆی داگیرکارییەکەیەوە لە ئۆکرانیا، یۆنان لە دورگەی ئیڤیا دەستیگرتووە بەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگری ڕووسیادا.

لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند چیتر ڕێگە نادات کەشتییە ڕووسییەکان بێنە بەندەرەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە، ئەوەش لە چوارچێوەی کۆمەڵێک سزای نوێدا بۆ سەر ڕووسیا.

کەشتییە ڕووسییەکە 19 کارمەندی لەسەر بووە و لەنزیک کاریستۆس لە ئیڤیای باشووری کەناراوەکانی یۆنان دەستی بەسەرداگیراوە.

بەرپرسێکی وەزارەتی گواستنەوەی یۆنان وتی ” وەکو بەشێک لە سزاکانی یەکێتی ئەوروپا دەستی بەسەردا گیراوە.” بەرپرسێکی پاسەوانی کەناراوەکان وتی بارە نەوتەکەی کەشتییەکە دەستی بەسەردا نەگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button