سلێمانی.. تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

لڤین:
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سەرچنار تۆمه‌تبارێكیان به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن‌و ته‌قه‌كردن و سه‌رانەسه‌ندن ده‌ستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکیدا بڵاوی کردەوە، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سەرچنار تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی (م، ج، م) له‌دایكبووی 1996 ده‌ستگیركرد كه به‌پێی مادده‌ی 431 له‌یاسای سزادان داواكراو بووه‌و له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه سكاڵای یاسای له‌سه‌ر تۆماركراوه كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له‌سكاڵاكار كردبوو.
هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له‌ناو شاری سلێمانی به‌پێی مادده‌ی 495 له‌یاسای سزادان له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بوه‌و به‌ڕێز دادوه‌ر بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه.
هاوكات هاوڵاتییه‌كی دیكه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌مان تۆمه‌تبار تۆماركردووه به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی چۆته دووكانه‌كه‌یه‌وه‌و داوای سه‌رانه‌و پاره‌ی لێكردووه، دادوه‌ر بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه به‌پێی مادده‌ی 452 له‌یاسای سزادانی عێراقی.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە کە لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.