وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: هیچ ستراتیژییەکمان نیە بۆ گۆڕینی دەسەڵات لە ڕووسیا

لڤین:

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە وتارێکدا لە پۆڵەندا وتی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن ” نابێت لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە “، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئەمەریکا هیچ ستراتیژییەکی نیە بۆ گۆڕینی ڕژێم لە ڕووسیادا.

بلینکن لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئۆرشەلیم وتی ” پێم وایە سەرۆک، کۆشکی سپی شەوی ڕابردوو بە سادەیی ڕوونییان کردەوە، سەرۆک پوتن نابێت ئەو دەسەڵاتەی هەبێت جەنگ یاخود دوژمنکاری دژی ئۆکرانیا یاخود هەر وڵاتێکی دیکە هەڵبگیرسێنێت.”

وتی ” وەکو دەزانن و چەند جارێک گوێتان لێبووە وتوومانە، هیچ ستراتیژییەکمان نیە بۆ گۆڕینی ڕژێم لە ڕووسیا یاخود لە هەر شوێنێکی دیکەدا.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button