لە شاری قەڵادزێ 3 هاوڵاتی نێجیری دەستگیرکران

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکیدا کە ئەمرۆ 1 شەممە بڵاوی کردەوە دەڵێت، هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر ئاگادارکرانەوە بە بوونی 3 کەس کە جێگەی گومان بوون، پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی مەبەست دەستگیر کران و دوای لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا دەرکەوت سەرجەمیان بیانین و خەڵکی دەرەوەی عێراقن و خەڵکی وڵاتی نایجیریان و بە شێوەیەکی نایاسایی داخڵی هەرێمی کوردستان بوون.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووەکە لە کاتی لێکۆڵینەوە دەرکەوت بەمەبەستی کار کردن هاتوون بۆ کوردستان.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە کە پاش ئاگادارکردنەوەی بەڕێز دادوەر بە ماددەی 39 لە یاسایی سزدانی عێراقی ڕاگیر کران، دوایی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەبڕیاری دادوەر پەڕاوەکە هەواڵەی ئاسایشی قەڵادزێ کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button