ژاپۆن سزای سەرمایەدارە ڕوسیەکان دەدات

لڤین:

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز وەزارەتی دارایی ژاپۆن ڕایگەیاندوە ، وڵاتەکە بڕیاریداوە سەرمایەی 17 کەسایەتی دیکەی ڕووسی سڕبکات، بەمەش ژمارەی ئەو ڕووسییانەی کە سزایان بەسەردا سەپێندراوە گەیشتە 61 کەس.

ئەم هەنگاوەی ژاپۆن دوای ئەوە هات ڕۆژی هەینی ئەمەریکا ڕایگەیاند سزا بەسەر کۆمەڵێک کەسایەتی ڕووسیدا دەسەپێنێت، لەوانەش ڤیکتۆر ڤێکسیلبێرگی ملیاردێر و 16 ئەندامی دیکەی پەرلەمانی ڕووسیا.

وەزارەتی دارایی ژاپۆن وتی ڤێکسیلبێرگ یەکێکیشە لەو کەسانەی کە ژاپۆن سزای بەسەردا سەپاندووە، هاوکات ژاپۆن سزای بەسەر 11 ئەندامی پەرلەمانی ڕووسیا و پێنج کەس لە ئەندامانی خێزانی یوری کۆڤالچودا سەپاندووە کە لە بانکدا کاردەکات.

وتەبێژی حکومەتی ژاپۆن هیرۆکازو ماتسونۆ وتی ژاپۆن بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی کۆمەڵەی حەوتدا کار لەسەر سزاکان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button