سێ کەس کە ویستویانە کردەوەی خۆکوژی لە سلێمانی بکەن دەستگیرکران

لڤین:
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، سێ چه‌كداری خۆكوژی داعشیان ده‌ستگیركردووه كه پلانیان دانابوو له‌مانگی ره‌مه‌زاندا له شاری سلێمانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجامبده‌ن.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌بۆسه‌یه‌كی هه‌واڵگری تایبه‌تدا، ده‌زگای دژه‌تیرۆر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، هه‌وڵه‌كانی ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی داعشیان پوچه‌ڵ كرده‌وه كه ئاماده‌كاریان ده‌كرد بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی خۆكوژی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا سێ چه‌كداری خۆكوژی داعش له‌ناو پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیركراون كه دوو كه‌سیان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانی و یه‌كێكیشیان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیه.
تاوه‌كو ئێستا زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ده‌ستگیركراون نه‌زانراوه وبه‌پێی دانپێدانه‌كانیشیان به‌نیازبوون له شاری سلێمانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجامبده‌ن.