یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرا

لڤین:

هەریەكە لە عەرەبستانی سعودی و پەیمانگای نەتەوەی بۆ توێژینەوەی گەردوونی و جیۆفیزیکی لە میسڕ یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ دیاری دەكەن و ئاشكرای دەكەن، كە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ 30 ڕۆژ دەبێت.

بەپێی ڕۆژمێری كۆچی، كە سعودیە كاری پێدەكات، مانگی شەعبان 29 ڕۆژ و لە ڕۆژی هەینی (1-4-2022) كۆتایی دێت و ڕۆژی دواتر، كە دەكاتە شەممە (2-4-2022) دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ساڵی 1443ی كۆچی.

لای خۆشیەوە، جاد قازی، سەرۆکی پەیمانگای نەتەوەی بۆ توێژینەوەی گەردوونی و جیۆفیزیکی لە میسڕ ڕایگەیاندووە، كاتی سەرەتای مانگی ڕەمەزانی 2022 بەپێی هەژماری فەلەكی، كە پەیمانگاكەیان ئامادەی كردووە دەكەوێتە 2ی مانگی نیسانی داهاتوو، هەروەها مانگی ڕەمەزانیش 30 ڕۆژی تەواو دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، كاتی سەرەتا و كۆتایی مانگی ڕەمەزان بەپێی بینینی هیلالی مانگ لە داهاتوودا بە فەرمی لە 29ی شەعبان (1ی نیسان) یەكلایی دەبێتەوە و دیاری دەكرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button