پارتی رۆژی بەستنی کۆنگرەی راگەیاند

لڤین: سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، 26ی ئایاری ئه‌مساڵ كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

فازڵ میرانی، لە رێوڕەسمێكدا لە یادی یەكێتی قوتابیانی كوردستان بە رۆژنامەوانانی رایگەیاند “بڕیارمانداوە 26ی مانگی ئایاری ئەمساڵ كۆنگرە ببەستین.”

پارتی دیموكراتی كوردستان 11 ساڵە كۆنگرەی نەبەستووە، لە كاتێكدا بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەكە دەبوو كۆنگرەی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە 11/12/2014 ببەسترێت، ئەنجوومەنی سەركردایەتی بە برشیارێك ئەنجامدانی كۆنگرەی دواخست، دواتر بڕیاربوو ساڵی 2020 ئەنجامبدرێت بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا نەتواندرا كۆنگرەكە ببەسترێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button