لە سۆران سێ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

لڤین: لەقەزای سۆران دەستگیرا بەسەر سی کیلۆ ماددەی ھۆشبەر و سێ کەسیش بەوھۆیەوە دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهیشتنی ماددەهۆشبەرەكان رایگەیاند: دوێنێ دووشەممە لەلایەن بنكەی نەهێشتنی ماددەل هۆشبەرەكانی سۆران لەناو شارۆچكەی ( سۆران ) توانرا دەستبگیرێت بەسەر سێ كیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری (شیشە).
بەرێوەبەرایەتیەکە ئاشکراشی کردووە لەگەڵ ئەو مادە ھۆشبەرەی دەستیان بەسەرداگرتووە سێ کەسیش دەستگیرکراون “بەناوەكانی ( ع، ب ، أ ) كە خەڵكی ئێرانە و ( ڕ ، م ، ح ) و ( ڕ ، س ، ع ) خەڵكی هەرێمی كوردستانن، تۆمەتبارەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و دراونەتە دادگا”.