فازیل میرانی:

دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ قوتابیان ئەوە نییە داوای دامەزراندن بكات

لڤین: سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ قوتابیان ئەوە نییە زانكۆی تەواو كرد داوای دامەزراندن بكات، بەڵكو دەبێت لەرێگەی هەماهەنگی و پەرەپێدانی كەرتی تایبەت دەرفەتی كار بڕەخسێندرێت.

فازیل میرانی لەوتارێكدا لەكۆنفرانسی رێكخراوی قوتابیانی كوردستاندا وتیشی: شانازی دەكەین بەوەی سەرۆكی حكومەت، سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پێشوی پەرلەمان لەریزەكانی یەكێتی قوتابیان پێگەیشتوون.

ئەو باسی لەوەشكرد، بەپێویستی دەزانن یەكێتی قوتابیان لەپاڵ سوودبینین لە مێژوی رووداوەكان و بەدەستهێنانی دەستكەوتەكان و پارێزگاری لێكردنیان، هەوڵیش بدات بەهەمەهەنگی كەرتی تایبەت دەرفەتی كار بۆ سەرجەم ئەو كەسانە بڕەخسێنێت كەبێكارن و دەرفەتی ژیانێكی شایستەیان بۆ بدۆزێتەوە.

میرانی وتیشی “دابینكردنی ژیان بۆ قوتابی هەر ئەوە نیە دابمەزرێت یان خوێندنی زانكۆ تەواوبكات و دابمەزرێندرێت یان داوای دامەزراندن بكاتەوە لەحكومەت”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button