وەزیری پەروەردە: نزیکەی 100 هەزار مامۆستا ڤاکسینیان بەکار هێناوە

لڤین:
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کورستان ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی 100 هەزار مامۆستا ڤاکسینیان وەرگرتووە و ئاشکراشیکرد ساڵنامەی خوێندن بۆ وەرزی دووەم هەموار کراوەتەوە.
ئالان حەمەسەعید، ئەمڕۆ یەکشەممە له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند “كێشه و گرفتی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوە و بڕیارمانداوە سبەی دووشهممه بگەڕێینەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن گەڕانەوەشمان بۆ ناوەندەکانی خوێندن لەسەر بنەمای خۆپارێزی دەبێت”.
وەزیری پەروەردە وتیشی، وەرزی یەکەمی پڕۆسهی خوێندن بە باشی بەڕێوەچوە، و 25ی ئهم مانگه ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆبوەتەوە ساڵنامەی خوێندنی هەموار کردوەتەوە بۆ وەرزی دووەم، رەنگە لە یەک تاوهكو دوو رۆژی داهاتووش ساڵنامە هەموارکراوەکەش رابگهیهنرێت.
ئالان حەمە سەعید ئاشکرای کرد: پڕۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن مامۆستایانەوە باشە و بەردەوامە، نزیکەی 100 هەزار مامۆستا ڤاکسینیان لە خۆیان داوە.