پێنج هاوڵاتی لە پیرانشار دەستگیرکران

لڤین:

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند پێنج هاوڵاتی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی فەریاد خەتیب ناسراو بە (فەریاد شیلان) خەڵکی پیرانشار و عەلی عومەر پوور خەڵکی گوندی (چیانە) و ئەو دوو کەسەیان دەستبەسەر کردووە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوەکە ئەم دوو هاوڵاتییە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و لە کاتی دەستبەسەرکرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە کراون.

لە لایەکی دیکەوە، کاتژمێر ٩ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە موراد مامەڕەش دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر کراوە. دوێنێش دوو ژینگەپارێزی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ئەیوب حەدیسی و ڕەحمان خدمەتگوزار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button