بە هۆی قەرەبوو نەکردنەوەیان ژمارەیەک زیانمەندی لافاوەکەی هەولێر گردبوونەوە

لڤین: 

هەرچەندە وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، زیانلێکەوتوانی لافاوەکە قەرەبوو کراونەتەوە بەڵام ئەمڕۆ خاوەن پێشەنگاکانی ئۆتۆمبێل کە بە هۆی لافاوەکەی هەولێر زیانیان بەرکەوتووە گردبوونەوە. 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕۆژی 12ی ئەم مانگە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: حکومەت زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی قەرەبوو کردووەتەوە داتامان هەیە، لەلایەن حکومەتەوە قەرەبوو کراونەتەوە، نەک تەنها لافاوی یەکەم بەڵکو لافاوی دووەمیش قەرەبوو کراونەتەوە.

ئەمڕۆش دوای 45 ڕۆژ لە لافاوەکە خاوەن دوکانەکان و پێشەنگاکانی هەولێر کە بەهۆیی لافاوەکە زیانی زۆریان پێگەیشت تائێستا قەرەبوو نەکراونەتەوە و بەو هۆیەوە لەبەردەم پارێزگای هەولێر گردبوونەتەوە و داوای قەرەبوو دەکەن.

ڕۆژی17ی 12ی 2021 لافاوێک شاری هەولێری گرتەوە و بە هۆیەوە 15 گەڕەک و ناوچەی هەولێر زیانیان بەرکەوت و بە گوێرەی ئامارەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری  143 دوکان و 393 خانوو زیانیان بەرکەوتووە و چوار حەوزی ماسیش زیان مەندبوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button