خشتەی موچەی سبەینێ ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە موچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەکرێت.
بەگوێرەی خشتەیەک کە وەزارەتی دارایی ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە، سبەینێ سێشەممە 11-1-2022، موچەی مانگی 12ی 2021ی ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەکرێت.
لە ڕۆژی 2ی ئەم مانگەوە دابەشکردنی موچە لە هەرێمی وکردستان دەستی پێکردووە، لە کاتێکدا مانگەکانی دیکە لە 25ی مانگەوە دەست بە دابەشکردمی موچە دەکرا، دابەشکردنەکەش بەشێوەیەکی زۆر خاو ئەنجام دەدرێت.