ئەحمەد مەسعود و وەزیری دەرەوەی تاڵیبان کۆبونەوە

وەزیری دەرەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند لەتاران چاوی بە ئەحمەد مەسعود و ئیسماعیل خان کەوتووە و لە بارەی گەڕانەوەیان بۆ ئەفغانستان گفتوگۆیان کردووە.
میدیاکانی عێران لەزاری ئەمیرخان موتتەقی، وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان، بڵاویان کردەوە کە لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بۆ تاران لەگەڵ ئەحمەد مەسعود و ئیسماعیل خان کۆبووەوە.
ئاماژە بەوەشدەکەن کە لەو کۆبونەوەیەدا باسیان لە گەڕانەوە ئەو دوو کەسایەتیەی ئەفغانستان کردووە بۆ وڵاتەکەیان وەزیری دەرەوە دڵنیای کردونەتەوە لەوەی کە هیچ ڕێگریەکیان لەبەردەمدا نییە بۆ گەڕانەوەیان.
ئەمیرخان موتتەقی وەزیری دەرەوەی حکومەتی نوێی تاڵیبانی ئەفغانستان ئێوارەی ڕۆژی شەممە گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران ئەوەش یەکەم سەردانە لە دوای وەرگرتنی دەسەڵات لە مانگی ئابەوە کە حکومەتی تاڵیبان دروست کراوە.