بۆ ڕێگری لە گرانبونی غاز لە گەرمیان چەند بڕیارێک دەرکرا

لڤین:
قائیمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار بڕیاریدا رێكاره‌كانی دابه‌شكردنی غازی شل رێكبخرێنه‌وه و رێگری له گرانبوونی بكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له دیوانی قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار به سه‌رپه‌رشتی شه‌هاب حاجی ئه‌حمه‌د قایمقامی قه‌زای كه‌لار و ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی به‌رهه‌مه‌نه‌وتییه‌كان و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌كه‌كان ، كۆبوونه‌وه‌ك به‌ڕێوه‌چوو به مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه و دابه‌شكردنی غازی شل.
بڕیارەکان:
-نرخی یه‌ك بوتڵ غازی شل بریتیه له 7500 دینار ، هه‌ر وه‌كیلێك نرخ به‌رز بكاته‌وه ئیجرائاتی توندی له گه‌ڵ ده‌كرێت.
– كارگه‌كانی پڕكردنی بوتڵی غازی شل له ژێر چاودێری فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان ئه‌و بڕه غازه‌ی بۆیان دابینده‌كرێت له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا و به سێ وه‌جبه به‌سه‌ر بریكاراندا دابه‌شده‌كرێت.
– بریكارانی فرۆشتنی غازی شل له‌ژێر چاودێری ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌كه‌كان دابه‌شیده‌كه‌ن به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.
– ڕۆژانه به گوێره‌ی پێویستییان غازی شل بۆ نانه‌واخانه و چێشتخانه و خوارده‌مه‌نی و كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر و داخلی زانكۆ و په‌یمانگاكان دابین ده‌كرێت.