مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2022-وە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی  ڕایگەیاند، پیرۆزبای ساڵی نوێ لە خەڵکی هەرێمی کوردستان، عێراق و هەموو جیهان دەکەم و هیوا بۆ ساڵێکی تەندروستتر لە 2022 دەخوازم.

 

ئەمڕۆ هەینی 31ی کانوونی یەکەمی 2021، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی، “بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان، عێراق و هەموو جیهان ساڵی نوێتان پیرۆز بێت، با هیوا بۆ ساڵێکی تەندروستتر لە 2022 بخوازین”.

 

سەرۆکی پارتی دەشڵێت، “ساڵی نوێ لە هێزەکانی پێشمەرگە پیرۆز بێت کە قوربانیدانیان بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button