قوباد تاڵەبانی: هیوادارم ساڵى نوێ ببێتە ساڵى یەکڕیزی ناو ماڵى کورد

لڤین:
جێگری سەرۆکی حکومەت پەيامێکی پيرۆزباي بەبۆنەی ساڵی نوێوە بڵاوکردەوە و رايگەياند، هیوادارم ساڵى نوێ ببێتە ساڵى یەکڕیزی ناو ماڵى کورد و یەکگوتاری هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلى کوردستاندا.
ئەمڕۆ ( هەینی ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ )، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت پەيامێکی پيرۆزبايی بەبۆنەی ساڵی نوێوە بڵاوکردەوە و رايگەياند، ”بەبۆنەى هاتنی ساڵى نوێوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ئاواتەخوازم گەلەکەمان بەخێر و خۆشییەوە هەنگاو بنێتە نێو 2022 و لەو ساڵەدا خۆشگوزەرانی و ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا بکێشێت.”
جێگری سەرۆکی حکومەت نوسیویەتی، ”هیوادارم ساڵى نوێ ببێتە ساڵى یەکڕیزی ناو ماڵى کورد و یەکگوتاری هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلى کوردستاندا.”
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ”ھەر لەم بۆنەیەدا دووپاتی دەکەینەوە کە لەهەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ چاکسازی و گەشەپێدانی ئابوورى و کۆمەڵایەتی و دەستەبەرکردنی هەلى کاری زیاتر بۆ گەنجان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ھاوڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.”