لە دەروازە فیشخابور ١٥ گەنج بریندار کران

لڤین:
لە ئەنجامی پێکدادانی ژمارەیەک لە گەنجانی ڕۆژئاوای کوردستان و هێزە ئەمنیەکانی دەروازە سنوری فیشخاپور، ١٥ گەنج بریندار بوون.
ئەڕۆ ژمارەیەک لە گەنجانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پشتیوانی لە مانگرتوانی دەروازەی سێماڵکا – فیشخابور ڕویان لە دەروازە کرد و هەوڵیادا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی دوو گەریلا دەروازەکە ببڕن و بێنە هەرێمی وکردستان، بەڵام لە نێوان هێزە ئەمنیەکانی دەروازەکە و گەنجەکاندا ئاڵۆزی دروست بوو.
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە ژمارەیەک لە کەسوکاری دوو گەریلای خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لە دەروازەکە مانیان گرتوووە و دەڵێن تەرمی گەریلاکانمان دەنەوە کە بە دەستی هێزەکانی پارتی لە ناوچەی خەلیفان لە کەمینێکدا کوشتویانن.
تا ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەداوە و پەکەکەش دڵنیایە لەوەی لە لە کۆتایی مانگی ئابدا گروپێکی گەریلاکانیان کەوتونەتە بۆسەیەکی هێزەکانی پارتیەوە و لە ئەنجامدا پێج گەریلا گیانیان لەدەستداوە و و گەریلایەکیش رزگاری بووە ە گەریلایەکی دیکەش بە برینداری دەستگیرکراوە.
ئاژانسی هاوارنیوزی سەر بە ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا ڕایگەیاندووە، دوای گەیشتنی ڕێپێوانی ئەو گەنجانە بە دەروازەی سێمالکا، لەلایەن هێزەکانی پارتیەوە بە بەرد و گازی فرمێسکڕێژ هێرشیانکراوەتە سەر و تەقەیان بەسەردا کراوە و لە ئەنجامدا ١٥ کەس برینداربوون، کە برینی دوانیان سەختە.