ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ١٠ بازرگان و بەکارھێنەری ماددەی ھۆشبەری ڕاگەیاند

لڤین:

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ھێزەکانیان لە پێناو بنبڕکردنی ماددەی ھۆشبەر، لە ماوەی چل ڕۆژدا ١٠ کەسیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکردووە، کە چوار کەسیان بازرگان و شەش کەسەکەی تریش بەکارھێنەری ماددەی ھۆشبەرن.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە،” تۆمەتبارەکان دانیشتوی پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانن، ئەو ماددانەشی بەکاریان ھێناوە لە جۆری “کریستاڵ و مۆرفینن”.

لە ئێستاشدا ھەموو تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بە ماددەکانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر و کارتێکارە عەقڵییەکان لە ھەرێمی کوردستان ڕاگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button