بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لە کارەکەی دوورخرایەوە

لڤین:
بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی سلێمانی لەکارەکەی دوورخرایەوە شوێنگرەوەشی دیاریکراوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نوسراوێک کە دوینێ دەری کردووە بڕیاردراوە بە گواستنەوەی عەمیدی هاتووچۆ فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ سەر میلاکی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی ناوخۆ، لیوا خۆشەویست جەمال ئەحمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش وەک بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بەوەکالەت دیاریکردووە.