ئەمڕۆ هەشتەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانییە

لڤین:

گەرچی  بەڵێندرابوو بکوژانی راستەقینەی کاوە گەرمیان بدرێنە دادگا و بە سزای خۆیان بگەن، بەڵام دوای هەشت ساڵ تەنها کەسێک دەستگیرکراوە، ئەو کەسەی لە پشت تیرۆرەکەوە بوو ئاشکرا نەکراوە.

کاوە محەممەد ئەحمەد ناسراو بە کاوە گەرمیانی، ساڵی ١٩٨١ لەدایک بووە، سەرنوسەری گۆڤاری ڕایەڵ بوو کە لە گەرمیان دەردەچوو، ئێوارەی ڕۆژی ٥/١٢/٢٠١٣ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا تەقەی لێکرا و لە نێو ماڵی دایکیدا تیرۆر کرا.

گەرچی پێس ئەویش دوو رۆژنامەنوسی دیکە بە ناوەکانی سۆران مامە حەمە و سەردەشت عوسمان تیرۆر کرابوون، بەڵآم دوای کاوەش ڕۆژنامەنوسێکی دیکە بە ناوی وەدات تیرۆر کرا.

ئەگەرچی لە دۆسیەی کاوە و سەردەشدا دوو کەس دەستگیرکراون، بەڵام دۆسیەی سۆران و وەدات تا ئێستا هیچ کەسێکیان لەسەر دادگایی نەکراوە و بکوژی ئەو دوو رۆژنامەنوسە دیار نین.

لە دۆسیەیە تیرۆری کاوە گەرمیانیدا کەسێک دەستگیرکرا، دانی بەوەدانا کە ئەو کارەکەی ئەنجامداوە بەڵام هۆکار و ئەو کەسەی لە پشتی بووە بۆ تیرۆرکردنەکەی ئاشکرا نەکرا، ئێستاش بنەماڵەکەی پەنجەی تۆمەت بۆ بەرپرسێکی یەکێتی ڕادەکێشن بەڵآم ئەو بەرپرسە چووە بەدەم دادگا و هیچ تۆمەتێکی بەسەردا ساخۆ نەبۆیەوە.

لە دوای تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی، خۆپیشاندان و ناڕەزایییەکان زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە بەتایبەت گەرمیان و سلێمانی، کاردانەوەی نێودەوڵەتیشی لێکەوتەوە ڕێکخراوەکانی پاراستنی رۆژنامەنوسان لە جیهاندا کاردانەوەیان بۆ ڕوداوەکە هەبوو، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بە سزادانی کەسیک کۆیایی پێهات تا ئێستاش هاوڕی و کەسوکارەکەی دەڵێن بکوژی سەرەکی ئەو ڕۆژنامەنوسە دەستگیرنەکراوە.

هەر لەو کاتەدا مەسعود بارزانی، سەرۆکی ئەوکاتی هەرێم پێشوازی لە هاوسەر و منداڵ و کەسوکاری شەهید کاوە کرد، بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی 17/3/2014 داوای لێیان کردووە، کە “نائومێد نەبن، تاوانباران بە سزای خۆیان دەگەن”.

بارزانی لەبارەی کاوە گەرمیانی وتویەتی “كەسێكی بێتاوان و پاك و بێگەرد و رۆڵەی خانەوادەیەكی نیشتیمانپەروەر و قوربانیدەر بووە” بەڵام ئەو بەڵینەی سەرۆکئەو کاتی هەریم دوای هەشت ساڵ تا ئێستا ئەنجامی نەبووە و تەنها کەسێک دەستگیرکراوە و کە خۆی وەک بکوژ ناساندووە.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button