ئومێد خۆشناو: هاندەرانی هەولێر و شورتە قسەیان بە یەکتری دەوت

لڤین:
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌كاتی رووداوه‌كه‌ی یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری خۆی له‌وێ ئاماده‌بووه و هانده‌ری هه‌ردوولا قسه‌یان به یه‌كتر وتووه و شتیان له یه‌كتر گرتووه به‌تایبه‌ت هانده‌رانی یانه‌ی شورته و به چاوی خۆیان بینیویانه.
دوای ئەوەی دوینێ یانەی هەولێر میوانداری یانەی شورتەی کرد ئاڵۆزی دروست بوو، بە هۆیەوە ئەگەر هەیە یانەی هەولێر ڕوبەرووی سزا ببێتەوە چونکە ڕوداوەکە لەیاریگای ئەواندا بووە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌كاتی رووداوه‌كه‌ی دوێنێ له یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری روویدا خۆی له‌وێ ئاماده‌بووه و هانده‌ری هه‌ردوولا قسه‌یان به یه‌كتر وتووه و شتیان له یه‌كتر گرتووه به‌تایبه‌ت هانده‌رانی یانه‌ی شورته.
ئەو ڕووداوەکەی بە ئاسایی لەقەڵيمدا و دەڵێت لە یاریگا پێشکەوتووەکانی جیهان ڕوودەدەن، ئەو گرژی‌و ئاڵۆزیەش کەسی تیانەکوژراوە و کەسیش ئیهانە نەکراوە.
لەبارەی سوکایەتی کردن بە ئاڵا خۆشناو وتی “ده‌ست بۆ ئاڵای عێراق و كوردستان نەبراوه، چونكه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن زۆر باس له‌وه ده‌كرا كه بابه‌ت ئاڵا بووه”.