خوێندنی باڵا داوای سیڤی دەکات بۆ چوار سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکی دەستەیەک

لڤین:

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پۆستى ژمارەیەک سەرۆک زانکۆ ڕادەگەیەنێت و مەرجەکانیش ئاشکرا دەکات.

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى چوار سەرۆک زانکۆ و (سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی) ڕادەگەیەنێت، کە پۆستەکان بریتین لە:

1) سەرۆکى زانکۆی سلێمانى
2) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
3) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین
4) سەرۆکی زانکۆی چەرمو
5) سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى پێشکەشکاراندا تۆمار بکرێت.
مەرجەکان بۆ پۆستی سەرۆکی زانکۆ:
– هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
– نازناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
– خزمەتى لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
مەرجەکان بۆ سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زنستی:
– هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت لەیەکێک لەبوارەکانی زانستی.
– نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆر کەمتر نەبێت.

تێبینیەکان:
• ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەشدەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بەمەبەستى بەرەو پێش بردنى زانکۆکەی بۆ ئەو چوار ساڵەى کە لە پۆستەکەى بەردەوام دەبێت، هەروەها زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
• دواین کات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى ڕاژە، تاکو کۆتایی دەوامى فەرمى ڕێکەوتى (2021/12/12) ڕۆژى (یەکشەمە) دەبێت.
• هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانی پێشکەشکردنی هەیە، دەتوانی (C.V) و پوختەى ڕاژەو لیستی هەمو توێژینەوە بڵاوکراوەکان لە گۆڤاری زانستی مەحکەم ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچونى پۆستەکان لە دیوانى وەزارەت لە ڕێگەى ئەم ئیمێڵە ([email protected]) بنێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button