محەمەد حاجی مەحمود:هێزەکانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر ڕووبەروو بوونەوەیەک

لڤین:
محەمەد حاجی مەحمود سکرتێر حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە هێڕشەکەی شەوی ڕابردوی داعس بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و شەهید بووةی چەند پێشمەرگەیەک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە،” ئێمە ئەتوانین بەو ئەرکە هەستین و ڕووبەڕووی تیرۆریستان ببینەوە و جارێکی کە تەئکید ئەکەینەوە کە هێزەکانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر ڕووبەروو بوونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان”.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئێمە ئەتوانین بەو ئەرکە هەستین و ڕووبەڕووی تیرۆریستان ببینەوە و جارێکی کە تەئکید ئەکەینەوە کە هێزەکانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر ڕووبەروو بوونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان.
دوێنێ شەو بەرواری ۲٠۲۱/۱۲/۲ جارێکی تر هێزی تیرۆریستانی داعش پەلاماری سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان دا لە ناوچەی سەرگەڕان و قەرەچۆغ، بەو هۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگە و هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.
لە خوای گەورە دواکارین گیانی پاکی شەهیدانی ئەم پەلامار و هێرشە تیرۆریستی یە بە بەهەشتی بەرین ببەخشێت و سەبوری و ئارامیش بە دڵی خێزانی کهسوکاری شەهیدەکان ببهخشێت، هیوای چاک بونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
گرووپی تیرۆریستی داعش و مەترسییەكانی ھێشتا ماوە و ھێرشە یەك لەدوای یەكەكانیان ئاماژەن بۆ ھەوڵەكانی خۆرێكخستنەوەیان بۆیە پێویستە بە پلانی نوێی سەربازی ڕوبەڕویان ببینەو.
داواش ئەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە گەر ئیلتیزاماتیان هەیە ئێمە ئەتوانین بەو ئەرکە هەستین و ڕووبەڕووی تیرۆریستان ببینەوە و جارێکی کە تەئکید ئەکەینەوە کە هێزەکانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر ڕووبەروو بوونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان.
دەخوازین هەرچی زوترە ئەو هێزانەی لە سەنگەری ڕووبەڕوو بونەوەدان پڕ چەک بکرێن و تەواوی پێداویستی و کۆمەک بکرێن و تاوەکو بە باشترین شێوە ڕووبەڕووی هێزی تیرۆریستی داعش ببێتەوە.
سەربەرزی بۆ شەهیدانی دوێنێ شەوی پەلامارەکەی داعش و تێکڕای شەهیدانی کوردستان
لەگەڵ ڕێزمدا
محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲۱/۱۲/۳
گوڵەخانە